نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانیی کوردپرێس ئاماژه‌ی دایه کێشه و گرفته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کان و وتی: ئێستا که ده‌وڵه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نییه کارخانه و کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنان له سنووره‌کان دابمه‌زرێنێت نابێت ڕێگای بژێوی ژیانی خه‌ڵکیش دابخات.
ناوبراو درێژه‌ی دا: به‌و هه‌موو نامهنووسینانهدا که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام دراوه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هیچ هه‌وڵێک ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆیه ئێمه‌ش سکاڵای خۆمان له ده‌وڵه‌ت بۆ به‌یتی ڕه‌هبه‌ری به‌رز کردۆته‌وه.
نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار له وڵام به‌و پرسیاره که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگهیاندوووه که ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆ ده‌کاته‌وه، وتی: ئه‌م کاره جێبه‌جێ ناکرێت. چوونکه ئێمه به‌دوای سامانپێدانی ڕێڕه‌وه سنوورییهکانین و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری بکات تاکوو بابه‌تی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌ر دوو لا تووشی خه‌سار نه‌بێت.
خزری ئاماژه‌ی دایه هۆکاری ئه‌م کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و ڕوونیشی کرده‌وه: هۆکاری ئه‌م کاره ئاوڕنه‌دانه‌وه له بژێوی ژیانی خه‌ڵکی سنوورنشینه ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ڕێڕه‌وه کۆڵبه‌رییه‌کان به شێوه‌یێکی دروست ڕێکبخرێت ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئابووری له سنووره‌کاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment