به‌شداری له‌ به‌رخۆدانه‌که‌ی عه‌فرین ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- سه‌رپێڵ که‌ماڵبای هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یێکی ئه‌و حیزبه‌ی خوێنده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: به‌ هاوڕێتیی خه‌ڵکی عه‌فرین و باکووری سووریا به‌شداری له‌ به‌رخۆدانه‌که‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رپێڵ که‌ماڵبای هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان که‌ به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی HDP له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شداری کردبوو به‌یاننامه‌یێکی ئه‌و حیزبه‌ی خوێنده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون کرد و وتیشی: هه‌ندێک ناوه‌ندی بێ‌لایه‌ن ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی 2 حه‌فته‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا سه‌دان هاووڵاتیی سڤیل کوژراون. له‌ ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ ڕێگرتن له‌ دروست بوونی هه‌لومه‌رجێکی پایا بۆ کورده‌کانی باکووری سووریایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی و ئێزدی له‌ به‌رانبه‌ر کوشتوبڕ، دڕنده‌یی و داگیرکارییه‌کانی داعش شه‌ڕیان کرد. هۆکارێکی دیکه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌، بێده‌نگ کردنی داواکاریی ئاشتی، دیموکراسی، یه‌کسانی و ئازادییه‌ که‌ له‌ ناو تورکیا له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌کرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ له‌ سنووره‌کانی تورکیادا ده‌ژین به‌ تایبه‌ت خه‌ڵکی ڕه‌یحانلی و کیلیس به‌ هیچ له‌ونێک له‌ ئاسایشدا نیین. ئه‌و خۆمپارانه‌ی که‌ ئاشکرا نییه‌ له‌ کوێوه‌ ده‌هاویژرێت گیانی خه‌ڵکانی بێ‌‌گوناحی کردۆته‌ ئامانج. کاریگه‌ریی ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ ئابووریشدا ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی هه‌یه‌. به‌ شێوه‌یێکی کورت‌کراو خه‌ڵکی هه‌ژاری سووریا سزای قورسی شه‌ڕ ده‌ده‌نه‌وه‌. ئێمه‌ وه‌کوو پارتی دیموکراتیکی گه‌لان جارێکی دیکه‌ به‌ شه‌ڕ له‌ عه‌فرین "نا" ده‌ڵێین. جارێکی دیکه‌ دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌ هاوڕێتیی خه‌ڵکی عه‌فرین و باکووری سووریا به‌شداری له‌ به‌رخۆدانه‌که‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌که‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11269

Your Comment

You are replying to: .
captcha