کۆشکی ئێلیزه‌: تورکیا و فه‌ڕه‌نسا نه‌خشه‌ڕێگای دیپلۆماتیکیان له‌باره‌ی سووریاوه‌ هه‌یه‌

به‌شی جیهان- ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا نه‌خشه‌ڕێگای دیپلۆماتیک له‌باره‌ی داهاتووی سووریایان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ده‌ڵێت: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (4ی فێبریوێری) ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی، سیاسی و مرۆڤی له‌ سووریا له‌وان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریا گفتوگۆیان کرد.

کۆشکی ئێلیزه‌ له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ حه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆی نێوان دوو سه‌رۆک کۆمار له‌باره‌ی سووریا درێژه‌ی ده‌بێت.

ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا باس له‌ نه‌خشه‌ڕێگای دیپلۆماتیک له‌باره‌ی سووریاوه‌ ده‌کات که‌ بڕیاره‌ دوو سه‌رۆک کۆمار حه‌فته‌ی داهاتوو له‌باره‌ی گفتوگۆ بکه‌ن.

ماکرۆن پێش له‌ پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌مبه‌ر به‌کارهێنانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین وه‌کوو ڕێگایێک بۆ داگیرکردنی سووریا هۆشداری دابوو به‌ڵام هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێین ئه‌و وڵاته‌ نایه‌وێت سووریا داگیر بکات.

به‌پێی به‌یاننامه‌ی کۆشکی ئێلیزه‌، سه‌رۆک کۆمارانی تورکیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌یانه‌وێت ڕێگه‌چاره‌یێکی سیاسی له‌ ژێر چاودێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان تاوتوێ بکه‌ن و گفتوگۆی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای دیپلۆماتیک له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ستی پێده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: فاکس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11268

Your Comment

You are replying to: .
captcha