بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و دیدارەدا یان كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییێک به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌كنیكیى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسى ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی كۆبیشى بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده هه‌نگاوی زۆر ماون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به سه‌ره‌تایێكی باش بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی جددیتری نێوان هه‌ردوولا زانی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment