پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دژی ئەمریکا هاوکاریی یەکتر بکەن

بەشی ئێران- کەمال دهقانی ڕایگەیاند: وڵاتانی ناوچەکە پێویستیان بە هاوکارییێکی بەهێز هەیە دژی پاوانخوازیی ئەمریکا.

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی کردە سەر گرینگ بوونی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە و وتی: ئەمریکا دەیهەوێت ڕۆڵی ئێران و ڕووسیا لە سووریا کەم بکاتەوە. لەم دۆخەدا ئێران و ڕووسیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە یەکێتییێک پێک دێنن.

ناوبراو درێژەی دا: وڵاتانی ناوچەکە دەبێت بە هۆشیارییەوە هەنگاو هەڵبگرن چوون هاوکاریی ئەوان دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە ئەمریکا.

کەمال دهقانی وتیشی لەم هاوپەیمانییەدا ڕووسیا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت، ڕووسیا بە باشی دەزانێت ئەگەر دەست لە بەژەوەندییەکانی لە سووریا بەر بدات بە مانای گۆشە گیریی سیاسییە، بۆیە دەبێت هۆشیار بێت و لە ژێر کاریگەریی ڕەژیمی زایۆنیدا نەبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11262

Your Comment

You are replying to: .
captcha