بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس بەیاتی وتیشی سەردانی داھاتووی نێچیرڤان بارزانی، بۆ بەغدا رێككەوتن و لێک تێگەیشتنی لێدەكەوێتەوە سەبارەت بەو كێشانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدادا ھەن، وەک بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان و مووچەی فەرمانبەران.
بەیاتی، ئاماژەی بەوەشدا: چاوەڕێ دەكەین ئەو لیژنانەی لە ھەرێمی كوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران دەكەن بگەن بە رێككەوتنی خێرا.
ناوبراو روونی كردەوە: سەردانی داھاتووی نێچیرڤان بارزانی، بۆ بەغدا زیاتر بۆ تەواو كردنی ئەو گفتوگۆیانەیە كە لە رابردوودا لە دوو كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دراون، ئێستا ئەو بەربەستە نەماون كە لەسەر یەک مێز كۆ ببنەوە، بۆیە دەبێ ھەوڵبدەین كە دەست بە چارەسەر كردنی كێشەكان بكەین، بەتایبەتی ئەوانەی پێویستە پەلە بكرێت لە چارەسەركردنیان وەک فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment