له‌ 15هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌یتوون 7 هێزی سوپای تورکیا کوژران

به‌شی تورکیا- ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک ڕایان‌گه‌یاند که‌ له‌ پانزده‌هه‌مین ڕۆژ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ عه‌فرین 7 که‌س کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک ڕایان‌گه‌یاند که‌ له‌ پانزده‌هه‌مین ڕۆژ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ عه‌فرین 7 که‌س کوژران.

به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتووه‌کان، 5 سه‌ربازی سوپای تورکیا له‌ هێرشی خۆمپاره‌یی بۆ بنکه‌ی سنووری له‌ گوندی سۆنکۆ ته‌په‌ له‌ خاڵی سیفری سنووری کوژران، سه‌ربازێکی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی شێخ خرۆسی عه‌فرین به‌ هۆی کردنه‌ ئامانجی تانکێکه‌وه‌ گیانی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌ و هێزێکی دیکه‌ش له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی باکووری ڕۆژئاوای عه‌فرین کوژراوه‌.

به‌ کوژرانی 7 سه‌ربازی سوپای تورکیا له‌ پانزده‌هه‌مین ڕۆژ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون ژماره‌ی کوژراوان له‌ کاتی ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی لقی زه‌یتوون تا ئێستا گه‌یشتۆته‌ 10 که‌س.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11256

Your Comment

You are replying to: .
captcha