یه‌په‌گه‌ مووشه‌کی دوورهاوێژی نییه‌/ کێ شاره‌ مه‌رزییه‌کانی تورکیا ده‌کاته‌ ئامانج

به‌شی تورکیا- سه‌رپێڵ که‌ماڵبای هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئاماژه‌ ده‌کاته‌ ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کییانه‌ی بۆ سه‌ر شاره‌ مه‌رزییه‌کانی تورکیا ئه‌نجام دراون و ده‌ڵێت: کاربه‌ده‌ستانی عه‌فرین چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ مووشه‌کی دوورهاوێژیان نییه‌ که‌واته‌ ئه‌م مووشه‌کانه‌ له‌ کوێوه‌ دێن؟

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رپێڵ که‌ماڵبای هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ وته‌کانی خۆیدا باس له‌ هێرشی خۆمپاره‌یی و مووشه‌کی بۆ سه‌ر شاره‌ مه‌رزییه‌کانی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: کاربه‌ده‌ستانی عه‌فرین چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ مووشه‌کی دوورهاوێژیان نییه‌ که‌واته‌ ئه‌م مووشه‌کانه‌ له‌ کوێوه‌ دێن؟

ناوبراو له‌ درێژه‌دا ئاشکرای ده‌کات: ئێمه‌ له‌ هه‌موو دۆخێکدا کوژرانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئیدانه‌ ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی کاربه‌ده‌ستانی عه‌فرین ده‌ڵێن مووشه‌کی دوورهاوێژیان له‌ به‌ر ده‌ست نه‌بێت ده‌بێ ڕوون بکرێته‌وه‌ ئاخۆ ئه‌م مووشه‌کانه‌ له‌لایه‌ن کێوه‌ ده‌هاوێژرێن؟

هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێک مانگرتن له‌ زیندانه‌کانی تورکیا له‌لایه‌ن چالاکوانانی سیاسیی ژنی کوردی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی هه‌مبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی عه‌فرین ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌وانه‌ی هه‌مبه‌ر داگیر کردنی عه‌فرین به‌رگری ده‌که‌ن مانیان له‌ خواردن گرتوووه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ زیندانیشدا بن ناکشێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11253

Your Comment

You are replying to: .
captcha