بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ناسا-ی فەرمی ڕایگەیاندوووە پرۆسەی هەڵدانی بچووکترین مووشەک لە جیهاندا سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە/4ی فێبریڤێریی 2018 لە فڕۆكەخانەی ئۆتینوراوی لە ئاسمانی پارێزگای كاجوشیما لە كەناری زەریای هێمن ئەنجام دراوە.
لە بەیاننامەیێكدا ئاژانسی ناسا ئاماژەی بەوە كردوووە كاتێک هەموو قۆناغەكانی مووشەكەكە بە سەركەوتوویی تێپەڕی ئەوكات مووشەكەکەی ژاپۆن دەبێتە بچووكترین مووشەک لە ناو مووشەكەكانی هەڵگری مانگە دەستکردەكان.
چاوەڕێ دەكرێت خێرایی مووشەكی جۆری (SS-520) یەكسان بێت بە خێرایی دەنگ و دەتوانێت هەموو ئامێریی پێویستی بۆ بەدیهێنانی توێژینەوە بۆ بەرزیی 800 كیلۆمەتر بگوازێتەوە.
یەكەم مووشەكی لەو جۆرە لە مانگی شوباتی ساڵی 1998 بۆ بۆشاییی ئاسمان هەڵدراو تاقی کرایەوە، ئەوكات ژاپۆن شكستهێنانی هەواڵەكەی ڕاگەیاند و دوای 20 چركە پەیوەندی بە مووشەكەکەوە نەما لە دوای هاویشتنی.
سهرچاوه: خهندان
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment