به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه (3ی فێبریوێری) ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکڕۆن سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ر دوو لا جگه له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان تاوتوێی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانی سووریایان له سۆچی کردوووه.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راکێشاوه که تورکیا چاوی نه‌بڕیوه‌ته خاکی هیچ وڵاتیک و ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونیش پاک کردنه‌وه‌ی عه‌فرینه له تیرۆریستانی په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه زانیاری داوه به ماکڕۆن و تیشکی خستوووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌که‌که له ڕێگه‌ی ئاراسته کردنی مووشه‌که‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر هه‌ر دوو پارێزگای هاتای و کلیس.
هه‌ر دوو لا گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی نزیکدا بن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان و پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له سه‌روویانه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment