به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی دوێنێ شه‌ممه 14ی ڕێبه‌ندان له ڕه‌وتی تاوتوێ کردنی ورده‌کارییه‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی وڵات له ساڵی 97 به بڕگه‌ی لکێندراوی 3ی ڕوونکردنه‌وه‌ی 5ی پڕۆژه‌یاساکه ده‌نگی ئه‌رێنییان دا و په‌سه‌ندیان کرد.
ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره له‌وه‌ی وێڕای ڕه‌چاو کردنی به‌شی 3ی بڕگه‌ی (ط) له ماده‌ی 8ی یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه زۆرینه‌ی پێشبینیکراوی خشته‌ی 4 له ماده‌ی 7ی یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م که بابه‌ته‌که‌ی وه‌ره‌قی ماڵیی ئیسلامییه له‌به‌رچاو بگرێت.
به‌م پێیه ده‌وڵه‌ت له ساڵی 1397دا مۆڵه‌تی پێ ده‌درێت 38 هه‌زار و 500 میلیارد تمه‌ن وه‌ره‌قی به‌شداری بڵاو بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment