تورکیا ده‌بێ ڕێز له‌ یه‌کپارچه‌ییی سووریا بگرێت

به‌شی ئێران- جواد که‌ریمی قودووسی ده‌ڵێت: تورکیا ده‌بێ خۆ ببوێرێت له‌ هه‌ر جۆره‌ کارێک که‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی سووریای لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێمه‌ هه‌ر جۆره‌ کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ خاکی سووریا به‌ بێ ئیزنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌ دروست نازانین و پێمان وایه‌ تورکیا ده‌بێ پێبه‌ند به‌ ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌‌کان بێت.

ناوبراو وتیشی: له‌ دانیشتنی ئه‌ستانه‌دا ئێران، تورکیا و ڕووسیا داپه‌ڕێکی گونجاویان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیش بۆ سووریا ئه‌نجام دا به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌بێ له‌ هه‌مان چوارچێوه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی کرده‌وه‌: کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ خاکی سووریا به‌ بێ ئیزنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کارێکی قبووڵ‌نه‌‌کراوه‌ و وا باشتره‌ تورکیا پێبه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مافی دراوسێتی بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11233

Your Comment

You are replying to: .
captcha