حەیدەر عەبادی: هەرێمی کوردستان بە حیزبی بەڕێوه‌ دەبرێت و ئێمەش ئەوە قبووڵ ناکەین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕای‌دەگەێنێت: "ڕەخنە لە نەبوونی شەفافییەت و لێپێچینەوە لە هەرێمی كوردستان دەگرین چوونکه‌ هەرێم بە حیزبی به‌ڕێوه‌ ده‌برێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 3ی فێبریڤێریی 2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەیێكی میسری ئەنجام داوە و دەربارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دواوە.

حەیدەر عەبادی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە: "لە سەروبەندی كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس كە مانگی ڕابردوو لە سویسرا بەڕێوەچوو، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری لە سەر نەخشەڕێگایێک رێككەوتوون".

حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوە داوە "كێشەی كورد کێشەیێکی مێژوویییە، ئێمە رێز لە تێڕوانینەكانی كورد دەگرین، كێشەی كورد شەڕی سەرجەم حكوومەتە یەک لەدوای یەكەكانی عێراق بوووە، هەروەها كێشەیێكی نەتەوەییش هەیە، چونكە ئەوان چەند خاڵێكی نەتەوەییان هەیە، سەرەڕای قەیرانی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئێستا كار لە سەر چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان دەكەین".

عەبادی ئەوەشی وتوووە: "ئێمە رەخنە لە نەبوونی شەفافییەت و لێپێچینەوە لە هەرێمی كوردستان دەگرین و بەڕێوەبردنی كاروبارەكان لەوێ‌ ڕەت دەكەینەوە، چوونكە بە شێوازێكی حیزبی بەڕێوە دەبرێن".

هەروەها دەربارەی نێوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە داڤۆس، عەبادی وتویەتی: "لە کاتی بەشداری كردنم لە كۆنگرەی داڤۆس چاوم بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک‌وەزیران كەوت و لە سەر نەخشەڕێگایێک رێكکەوتین، خوازیارم بە شێوەیێكی رێكوپێک جێبەجێ بكرێت".

سەرۆکی وەزیرانی عێراق ئەوەشی بە ڕۆژنامەکە وتوووە "هەندێک كەس نایانەوێ‌ قەیرانەكە چارەسەر بكرێت و سوورن لە سەر دامەزراندنی دەوڵەتێكی نەتەوەیی بۆ كورد، ئەمەش خەون و حەزە، بەڵام ئێمە ئەوە ڕەت دەكەینەوە. سووریشم لە سەر چارەسەر كردنی تەواوی كێشەكان و سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی بە سەر هەرێم لە چوارچێوەی پابەندبوونمان بە دەستوور و یاسا".

لە چوارچێوەی دەست‌پێكردنی 48ەمین كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە 24ی جانیڤێریی 2018دا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە. ئەمەش دووەمین كۆبوونەوەی نێوانیان بوو لە دوای ئەنجام دانی گشتپرسییەکەی 25ی سێپتێمبێری 2017، چونکە چوار ڕۆژ پێشتر لە بەغداش کۆ بوونەوە. ئەم کۆبوونەوانەش ئاماژەیێكن بۆ شكاندنی بەستەڵەكی نێوان هەولێر و بەغدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11231

Your Comment

You are replying to: .
captcha