به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د.تارق گه‌ردی په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌رێم بڕیاری داوه نه‌وت كه به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت له ڕێگه‌ی بۆری جه‌یهان و به سه‌رپه‌ره‌ستی سۆمۆ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات به شێوه‌یێک كه فرۆشتن له ده‌ستی سۆمۆ ده‌بێت به‌ڵام عێراق وه‌ک پێویست نه‌هاتۆته پێشه‌وه و ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات.
ناوبراو وتیشی: عێراق به بڕی 30 ملیار دۆلار قه‌رزداری كۆمپانیاكانی نه‌وتی باشوور و ناوه‌ڕاسته و له ساڵی 2017شدا گرێبه‌ستێكی كردوووه بۆ په‌ره‌پێدانی بۆرییه‌كانی نه‌وت و كێڵگه نه‌وتییه‌كان به بڕی 20 ملیار دۆلار بۆیه پێویسته پاره‌ی ده‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی هه‌رێمیش بدات. هه‌ر كاتێک عێراق پاره‌ی كۆمپانیاكان و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی دا ئه‌وكاته هه‌رێمیش هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كات".
تارق گه‌ردی سه‌باره‌ت به‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی كردوووه له‌گه‌ڵ هه‌رێم وتی: "هیچ ڕێككه‌وتن و نه‌خشه‌ڕێگه‌یێک له نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌كراوه. چه‌ند جارێكیش داوای كۆبوونه‌وه‌مان له وه‌زیری نه‌وت كردوووه كه به‌شداری هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی كردوووه و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانه به‌ڵام وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "با حكوومه‌تی عیراق ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئاشكرا بكات كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوو‌یه‌تی له‌سه‌ر نه‌وت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment