به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بۆ سه‌ر عه‌فرین سه‌رکه‌وتوو بوووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته شوێنێکی ئارامیش بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانی نێو خاکی سووریا. تورکیا به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و په‌یماننامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن که تورکیا له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه نیازی داگیرکردنی سووریای هه‌یه دوورن له ڕاستییه‌وه و بێبنه‌مان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که له ناوچه‌که جگه له تورکیا هیچ وڵاتێک هێنده له خه‌می سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریادا نییه. کاتێک سه‌یری ڕاگه‌یێنراوی هاوبه‌شی سۆچی و ئاستانا بکه‌ن ئه‌مه ده‌بینن. ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزیی سیاسی و یه‌کپارچه‌ییی خاکی ئه‌و وڵاته‌داین. ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چین و ڕووسیا به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێی کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment