به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا ڕایان‌گه‌یاندوووه پاش کۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌یانه‌وێت هێرشه‌کان له دژی کورده‌کان تاکوو مه‌نبه‌ج و ڕووباری فورات درێژه پێ بده‌ن و ئه‌و ناوچانه له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا ده‌ربێنن.
ئانتۆنی ئیسکینر شرۆڤه‌کاری پرسه سیاسییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری وریسک مپل کرافتی به‌ریتانیا به بلوومبێرگی ڕاگه‌یاند: ناوچه‌یێکی گه‌وره‌تر به ده‌ستی کورده‌کانی سووریاوه‌یه که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خاڵی لێکدانی سه‌ر سنووری نێوان تورکیا، سووریا و عێراق. تورکیا ده‌یه‌وێت به ده‌رکردنی هێزه کوردییه‌کان له عه‌فرین و مه‌نبه‌ج دوژمنانی له ناوچه‌ی ستراتێژیک ده‌ربکات که له فورات تاکوو ده‌ریای مه‌دیته‌رانه کێشراوه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌م تورکیا و هه‌م ئه‌مریکا هێڵی سووری یه‌کتریان ڕه‌ت کردۆته‌وه و هۆشداری دا ته‌نگه‌ژه‌که ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه که ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان ئه‌و دوو هاوپه‌یمانه له سووریا له‌ئارادایه.
نجات عه‌لی ئۆزجان شرۆڤه‌کاری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سیاسیی ئابووریی تورکیا له ئه‌نقه‌ره‌ش به بلوومبێرگی وتوووه: تورکیا هه‌ست ده‌کات ئه‌مریکا به یارمه‌تی گه‌یاندن به کوردی سووریا خه‌یانه‌تی له‌و وڵاته کردوووه. تورکیا ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان به هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر یه‌ک له دوو لایه‌نی ئه‌مریکا و تورکیا له هه‌ڵوێسته‌کانیان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه مه‌ترسیی پێکدادانی نێوان ئه‌و دوو وڵات له سووریا له‌ئارادایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment