هیچ هێزێکی ئه‌مریکی له‌ عه‌فرین نییه‌/ ئه‌مریکا له‌سه‌دا 100 پشتیوانی تورکیا ده‌بێت

به‌شی جیهان- جه‌یمز ماتیس له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین ده‌ڵێت: هیچ هێزێکی ئه‌مریکی له‌ عه‌فرین نییه‌ و کاتێک ده‌بینین له‌ سنووری عێراق و سووریاوه‌ مووشه‌ک به‌ ئاراسته‌ی خاکی تورکیا ده‌هاویژرێت له‌سه‌دا 100 پشتیوانی تورکیا ده‌بین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز ماتیس له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ تورکیا ڕای‌گه‌یاند: کاتێک ده‌بینین له‌ سنووری عێراق و سووریاوه‌ مووشه‌ک به‌ ئاراسته‌ی خاکی تورکیا ده‌هاویژرێت له‌سه‌دا 100 پشتیوانی تورکیا ده‌بین.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا زیادی کرد: لای ئێمه‌ یه‌که‌م ئه‌وه‌ گرینگه‌ که‌ تورکیا هاوپه‌یمانی پله‌ یه‌کی ناتۆیه‌. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا تاکه‌ ئه‌ندامی ناتۆیه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرش بۆ سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی به‌رگریی له‌ خۆ ده‌کات. سێهه‌م ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن تاقمێک له‌ گرووپی په‌که‌که‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت که‌ ئه‌مریکا وه‌کوو گرووپێکی تیرۆریستی ده‌یانناسێت و تورکی بێ‌گوناح ده‌کوژن. کۆی ئه‌مانه‌ هۆکاری مه‌شرووعییه‌تی هێرشه‌کانی تورکیان بۆ عه‌فرین.

جه‌یمز ماتیس سه‌باره‌ت به‌ شێواندنی ته‌رمی کچه‌ شه‌ڕڤانه‌کان له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه‌ که‌ تورکیا پشتیوانی ده‌کات هیچ وه‌ڵامێکی گونجاوی نه‌بوو و ڕای‌گه‌یاند: ئێستا ئێمه‌ گه‌شتووینه‌ته‌ خاڵێک که‌ داعش ڕوو له‌ ته‌واو بوونه‌ بۆیه‌ ده‌بێت گوشاره‌کانمان زیاد بکه‌ین.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا و سوپای ئازاد بۆ عه‌فرین هۆشداریشی دا ئه‌و بابه‌ته‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌رکیز له‌سه‌ر دیکه‌ی بابه‌ته‌کان که‌م بکرێته‌وه‌.

له‌ کۆتاییدا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا هه‌بوونی هێزی ئه‌مریکی له‌ عه‌فرین و پاڵپشتی کردنی په‌که‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11205

Your Comment

You are replying to: .
captcha