به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له نزیک باڵه‌خانه‌ی پۆلیسی ئاسایشی پارێزگای بۆرسا له جاده‌ی نێوان بۆرسا-ئه‌نقه‌ره ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه پۆلیسێکی تورک بریندار بوو.
شوێنی ته‌قینه‌وه‌که له ته‌نیشت پردی "حاجی وات ده‌ره‌سی" بوووه و له باڵه‌خانه‌ی پۆلیسی ئاسایشی بۆرسا نزیکه و پاش ته‌قینه‌وه‌که هێزی ئه‌منی و فریاکه‌وتن نێردراوه‌ته ناوچه‌که.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ته‌قینه‌وه‌که به هۆی بۆمبێکی ده‌ستکرده‌وه بوووه که له نێو ته‌لیسێک چێندرابوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment