ئه‌گه‌ر هات و توركیا ڕه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی گۆڕا کاردانه‌وه‌ی جیاوازمان ده‌بێت

به‌شی تورکیا- ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا جارێكی‌تر هۆشداری دا له‌باره‌ی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عفرین و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر هات و توركیا ڕه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی گۆڕا کاردانه‌وه‌ی جیاوازمان ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی (2ی فێبریوێری) ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له ‌میانی لێدوانێكی هۆشداری دا و ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هات‌ و ئاراسته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عفرین گۆڕا بۆ داگیركاری ئه‌وه‌ كاردانه‌وه‌كان جیاواز ده‌بن".

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕاشی‌گه‌یاند: توركیا به ‌بیانووی پاراستنی سنووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه ‌و نابێت له‌و باره‌وه‌ زیاده‌ڕۆیی بكات ‌و ده‌ست به ‌داگیركاری خاكی وڵاتێكی‌تر بكات‌ و بۆ ماوه‌یێكی زۆر بمێنێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ کاردانه‌وه‌ی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌مبه‌ر لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌و کاردانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕازین چوونکه‌ لێدوانه‌کانی ناوبراو ده‌ریده‌خات که‌ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ پاراستنی سنووره‌کانی تورکیایه‌.

19ی مانگی ڕابردوو سوپای توركیا ده‌ستی به ‌ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ سووریا كردوووه ‌و ئۆپه‌راسیۆنیش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دواوه‌ هاتوووه‌.

ماكرۆن پێشتریش هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو كه‌ نابێت توركیا بۆ داگیركاری سنووری خاكی وڵاتێكی‌تر ببه‌زێنێت ‌و ببێته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كان به ‌تایبه‌تی كه‌سانی مه‌ده‌نی.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11202

Your Comment

You are replying to: .
captcha