بهپێی ههواڵی کوردپرێس، له بارهی ڕووداوهكهی ئهمڕۆی بازگهی دێگهڵه، له بهیاننامهیێكدا بهرهی پشتیوانی له عهفرین ڕایگهیاند: "لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین و شەرمەزار کردنی هێرشی ناڕەوا و منداڵکوژی دەسەڵاتی تورکیا، ژمارەیێک لە گەنجانی بەهەڵوێست لە سلێمانییەوە بەرێکەوتن بەرەو عەفرین و دواتر لەگەڵ گەشتنیان بە سنووری دێگەڵە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی بازگەکەوە دەستدرێژی کرایە سەریان و تەقەیان بە ڕوویاندا کرد کە لە ئەنجامدا ژمارەیێک لەو گەنجانە بریندار بوون وە ئەوانی تریش ئازارێکی زۆر دراون و تا کاتی نووسینی ئەم بەیانەش چارەنووسیان نادیارە".
دهقی ڕاگهیێندراوهكهی بهرهی پشتیوانی له عهفرین
جەماوەری کوردستان
پاڵپشتانی بەرگریی عەفرین
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین و شەرمەزار کردنی هێرشی ناڕەوا و منداڵکوژی دەسەڵاتی تورکیا، ژمارەیێک لە گەنجانی بەهەڵوێست لە سلێمانییەوە بەرێکەوتن بەرەو عەفرین و دواتر لەگەڵ گەشتنیان بە سنووری دێگەڵە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی بازگەکەوە دەستدرێژی کرایە سەریان و تەقەیان بە ڕوویاندا کرد کە لە ئەنجامدا ژمارەیێک لەو گەنجانە بریندار بوون و ئەوانی تریش ئازارێکی زۆر دراون و تا کاتی نووسینی ئەم بەیانەش چارەنووسیان نادیارە.
ئێمە وەک بەرەی پشتیوانی لە عەفرین بە توندی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە دەردەبڕین و هاوکات وەک هەڵوێستیێک ئەژماری دەکەین کە دواجار دەکاتە دژایەتی ئەو کەس و گرووپ و لایەن و جەماوەرە نارازیەی کە پشتیوانی حەقانیەتی بەرگریی خەڵکی عەفرینن .
ئێمە لە بەرەی پشتیوانی لە عەفرین وێڕای ئیدانەی توندی ئەم دەستدرێژییە هاوکات داواکارین کە بە زووترین کات ئەو گەنجانە ئازاد بکرێن و چیتر هیچ ڕێگرییێک لە دەنگ و چالاکی ئازادیخوازان نەکرێت.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment