به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیلام له په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه به هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیای سه‌ر به‌و وڵاته بۆ کانتۆنی عه‌فرین ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئاشکرایه تورکیا به پاساوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کێشه ئه‌منییه‌کانی خۆی ده‌ستدڕێژیی کردۆته سه‌ر خاکی سووریا.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئێمه وه‌کوو نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به‌رانبه‌ر به هه‌موو کردارێک که دژ به په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی بێت دژایه‌تی ده‌که‌ین و ئه‌و داپه‌ڕانه له به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌که نازانین.
کازم‌زاده زیادی کرد: ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی سووریا و له باری یاسا و مافه‌وه شه‌رعییه‌تی نییه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێویستی به دان به‌خۆداگرتن هه‌یه و ده‌بێ به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌رگیز بژارده‌ی سه‌ربازی نابێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش به‌ڵکوو توندئاژۆیی زیاتری لێده‌وکه‌وێته‌وه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیلام گوتیشی: ده‌بێ تورکیا هێرشی سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستێنێت و هاوکاریی ده‌وڵه‌تی سووریا بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment