بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاکەمین نەجاڕ بە دەنگى ئەمریکاى وتوووە: پارتى پێی باشە، پێش ته‌واو بوونی ئه‌و هه‌شت مانگەى بۆ تەمەنى پەرلەمانى کوردستان درێژ کرایەوە هەڵبژاردنى پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
ناوبراو دەشڵێت: بۆشایی له شوێنی وه‌زیره‌كانى ئەو سێ لایەنەى لە حکوومەت کشاونەتەوە دروست بوووە، بۆیە پارتى داوای لە حکوومەت و پەرلەمان کردوووە بۆ ئەنجام دانى هەڵبژاردن و ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه بۆ دیاری كردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان.
ئەو وتانەى ئەو ئەندامەى مەکتەبی سیاسیی پارتى لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و حکوومەت و پەرلەمان کۆ نەبوونەتەوە بۆ دیاری کردنى وادەى هەڵبژاردنەکان لە هەرێمى کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment