بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراوەی GFP تایبەت بە ریزبەندی كردن لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردوەتەوە: عێراق خاوەنی 148 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە، بەوەش پێگەی پێنجەمی هەیە لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوتی یەدەگیان هەیە.
بەگوێەری راپۆرتەكە لە پلەی یەكەمدا فەنزویلا دێت كە خاوەنی 302 ملیار و 300 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە ئەوەش لەناو 92 دەوڵەتی جیهاندا كە خاوەنی نەوتی یەدەگن، بەدوای ئەویشدا سعوودیە دێت بە 266 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل، وڵاتی كەنەدا خاوەنی 170 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیلە و لەپلەی سێیەمدا دەبینرێت.
لە پلەی چوارەمیشدا ئێران دەبینرێت كە خاوەنی 157 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل، پلەی شەشەمیش لە دوای عێراق بۆ ئیماراتە و خاوەنی 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیلە، وڵاتی ئەسیوپیاش لە كۆتا پلەی ریزبەندییەكەدایە بە 428 هەزار بەرمیل.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment