ساڵح موسلیم: ئێمه‌ شه‌ڕی داعش نه‌كه‌ین به‌ شه‌ش مانگ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ده‌گرنه‌وه‌

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆمیته‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم دەڵێت ئەگەر ئەوان شەڕی داعش نەکەن، لەماوەی شەش مانگدا هەموو ئەو ناوچانەی کە کۆنتڕڵ کراون لە لایەن ئەو گروپەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ساڵح موسلیم لە هەڤپەیڤینێکیدا رای‌گەیاندوووه‌: "ئێمه‌ نە بۆ ئەمریکا و نە بۆ فەرەنسا شەڕی داعش ناکەین، بەڵکوو بۆ میللەتی خۆمان ئەم شەڕە دەکەین".

ناوبراو گوتیشی، ئەگەر ئەوان شەڕی داعش ڕابگرن لەماوەمای شەش مانگدا داعش پێگەی خۆی لە ناوچەکە بەهێز دەکاتەوە و هەموو ئەو ناوچانەی رزگار کراون کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە.

ساڵح موسلیم هەروەها ده‌ڵێت: "رووسیا فشاری لێکردوون کە عەفرین رادەستی حکوومەتی سووریا بکەنەوە، بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان رەت کردوووەتەوە و پێیان وایە حکوومەت ناتوانێت ئەوان بپارێزێت.

ساڵح موسلیم هەروەها رایگەیاند پەیوەندیی ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوامە و لەبەر ئەمەش پێویست بوو ئەمریکا و فەرەنسا لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستیان هەبوایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11171

Your Comment

You are replying to: .
captcha