بەپێی هەواڵی کوردپرێس ساڵح موسلیم لە هەڤپەیڤینێکیدا رایگەیاندوووه: "ئێمه نە بۆ ئەمریکا و نە بۆ فەرەنسا شەڕی داعش ناکەین، بەڵکوو بۆ میللەتی خۆمان ئەم شەڕە دەکەین".
ناوبراو گوتیشی، ئەگەر ئەوان شەڕی داعش ڕابگرن لەماوەمای شەش مانگدا داعش پێگەی خۆی لە ناوچەکە بەهێز دەکاتەوە و هەموو ئەو ناوچانەی رزگار کراون کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە.
ساڵح موسلیم هەروەها دهڵێت: "رووسیا فشاری لێکردوون کە عەفرین رادەستی حکوومەتی سووریا بکەنەوە، بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان رەت کردوووەتەوە و پێیان وایە حکوومەت ناتوانێت ئەوان بپارێزێت.
ساڵح موسلیم هەروەها رایگەیاند پەیوەندیی ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوامە و لەبەر ئەمەش پێویست بوو ئەمریکا و فەرەنسا لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستیان هەبوایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment