عێراق سیستەمێک بۆ ڕێگری کردن لە دوو مووچەیی دەخاتە کار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئاشکرای کرد، سیستەمى "کۆدى وەزیفى" دەخەنە کار و دەبێتە هۆى ئەوەى کەس نەتوانێت دوو مووچە وەربگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماهر حەماد، بریکارى وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵى فەرمى عێراقییە ئاماژەى بەوە کرد، دەزگاى ناوەندى بۆ سەرژمێرى سەربە وەزارەتى پلاندانان کار دەکات بۆ چالاک کردنى سیستەمى "کۆدى وەزیفى".

بریکارى وەزارەتى پلاندانانى عێراق وتیشى، سیستمەکە گرەنتى ئەوە دەکات کە هەرکەس مووچە لە حکوومەت وەردەگرێت "فەرمانبەر، خانەنشین، گرێبەست، کرێى ڕۆژانە و تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى" کۆدێکى تایبەت بەخۆى هەبێت و وردەکاریێکەى لاى وەزارەتى دارایى دەبێت.

ماهر حەماد باسى لەوەش کرد، لە وردەکارى سیستەمەکەدا گرەنتى ئەوە کراوە کە کەس نەتوانێت زیاتر لە یەک مووچە وەربگرێت، کارتەکە ژمارەیێک و پلەى وەزیفى و مووچەکە و سەرجەم وردەکاریەکانى ترى تێدا دەبێت، بۆیە ڕێگرى دەکات لە دووبارە بوونەوەى ناو و مووچە.

بریکارەکەى وەزارەتى پلاندانان ئەوەشى ئاشکرا کردووە، دەستیان کردووە بە کارکردن لەسەر سیستەمەکە و قسەیان لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکانیشدا کردووە، زیاتر لە یەک ملیۆن ژمارە ڕادەستى وەزارتەکان کراوە بۆ ئەوەى ڕێوشوێنەکان تەواو بکەن، دواتر وردەکارى بۆ دەکرێت و لە وەزارەتى دارایى بەسەر سەرجەم تۆڕەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha