کوردپرێس- به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاری "The National Interest"ـی ئه‌مریكی، پوتین له گوتارێكدا گوتوویه‌تی: " ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌ده‌ستمان ھێناوه، به‌هۆی چه‌كه پێشكه‌وتوووه‌كانمانه‌وه بوووه له سووریا، توانا و لێهاتووییی سوپاكه‌مان و چه‌كه ده‌ریاییه‌كانمان سه‌لمێنرا، ئاراسته و كاریگه‌رێتیی چه‌كی رووسی ده‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه، هێزه‌كانی رووسیا هه‌ندێک جۆر و سیستمی چه‌كی پێشكه‌وتووی جۆری 215 یان له سووریا به‌كارهێناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له چوارچێوه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سووریادا، كرملین توانا ناسراوه‌كانی خۆی له بۆردوومانی ورد و ئامانجدار سه‌لماندوووه.
پووتین گوتوویه‌تی: "تاقی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می سیستمی چه‌كه ئاسمانی و ده‌ریاییه دوورهاوێژه‌كان، لایه‌نی پۆزه‌تیڤیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و سیستمانه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا له مووشه‌كی جۆری "كالیبه‌ر و X101"دا بوون كه لای هه‌موو كه‌س ناسراو نین. هه‌روه‌ها" فڕۆكه‌ی ستراتیژی" بۆ یه‌كه‌مین جار له پرۆسه‌كانی شه‌ڕدا به‌كار هێنران".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاست و توانای فڕۆكه‌كانی ڕووسیا و هێزه‌كانی به‌رگریی ده‌ریایی و ئاسمانی كرد كه له سووریا كاریان كردوووه و گوتوویه‌تی: "باشترین فڕینی ته‌كتیكییان له كاتی ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ هێناوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه بێت، پووتین زۆر زیاتری به شان و باڵی سوپا و چه‌ك و مووشه‌ك و فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵداوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و بۆچوونه درووست بوووه كه رووسیا، سووریای وه‌ك مه‌یدانی تاقی كرنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی به‌كار هیناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كان و بۆردوومان و بۆمبابارانه‌كاندا، چه‌ندین جار هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره و كوشنده رووی داوه و خه‌ڵكی سڤیلی سووریا کراونەتە قوربانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment