کوردپرێس- رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ی توركی بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوووه، له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ئه‌نكه‌را هه‌ستی پێكراوه.
له لایێكی تریشه‌وه، والیی ئه‌نكه‌را راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی ئاشكرای كردوووه، بۆڕیی گاز ته‌قیوه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆرستی نییه.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردۆته‌وه، كه سه‌ره‌تا هاووڵاتییانی توركیا وایانزانیوه، ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆریستی بووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و بینایه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ رویداوه، فه‌رمانگه‌ی باج بوووه و له‌و كاته‌دا هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌بوه. هه‌روه‌ها هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕیی گازی ناو بینایه‌كه گه‌ڕاندوووه‌ته‌وه.
له لایێكی تره‌وه، والی ئه‌نكه‌را ئاشكرای كرد، كه پۆلیس چوه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵنه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment