عێراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی‌ له‌ هه‌رێم ڕاده‌گرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی‌ عێراق په‌یوه‌ندیی هێڵه‌كانی‌ ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك و زه‌ین به‌هێڵه‌كانی‌ كوردتێل و نه‌ورۆز تیلیكۆمه‌وه‌ ڕاده‌گرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: ده‌سته‌ی‌ په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی‌ عێراق (CMC)، هه‌رسێ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زه‌ین كه‌ مۆڵه‌تیان له‌حكومه‌تی‌ عێراق و له‌و ده‌سته‌یه‌ وه‌رگرتووه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانی‌ كوردتێل و نه‌ورۆز تیلیكۆم ڕابگرن.

وتیشی‌: ئه‌و ده‌سته‌یه‌ فه‌رمانی‌ پێكردوون ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی‌ كوردتێل و نه‌ورۆز تیلیكۆمدا هه‌یه‌ ڕابگرێت.

ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه: ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت نووسراومان ئاراسته‌ی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانین، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی‌ ڕوون نەکراوەتەوە، پێده‌چێت په‌یوه‌ندیی به‌ قه‌رز و شایسته‌ی‌ داراییی ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا به ‌ڕه‌سمی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11164

Your Comment

You are replying to: .
captcha