هێرش بۆ بنکەیێکی سەربازیی تورکیا لە شەمدینلی ٢ کوژراوی لێکەوتەوە

بەشی تورکیا- لە هێرشێکدا کە لە باکووری عێراقەوە و بە هاوەنان کراوەتە سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا لە شەمدینلی ٢ سەربازی ئەو وڵاتە کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی NTVی تورکیا باس لەوە دەکات پەکەکە بە هاوەن هێرشی کردۆتە سەر بنکەیێکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ناوچەی شەمدینلی، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بنکەیێکی دیکەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە شاخی گۆوەن لە پارێزگای جۆلەمێرگ ببووە ئامانجی هێزەکانی پەکەکە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەدەست هاتوون هێرشەکە لە باکووری عێراقەوە ئەنجام دراوە و ٢ کوژراو و ٢ برینداریشی لێکەوتۆتەوە.

شیاوی ئاماژەیە لە هێرشە پێشووەکەی پەکەکە لە پارێزگای جۆلەمێرگیش سەربازێکی تورک کوژرا و ٥ سەربازیش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11163

Your Comment

You are replying to: .
captcha