بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڵە زەیتوون" کرد و وتی: لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەی عەفریندا تاوەکوو ئێستا ٨٠٠ هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل کوژراون و ئەم ژمارەیەش ڕووی لە زیاد بوونە.
پاشان ئاماژەئ بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی کرد و ڕایگەیاند: ساڵی ٢٠١٩ خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی تورکیایە. لە سندووقەکانی دەنگدان ئەنجامێک دێتە دەر کە هەموو پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە بوونی خۆیان پەژیوان دەبنەوە. لەگەڵ گەنجان بەتایبەت گەنجانی زانکۆ بە شێوەی جیدی و بەردەوام لە گفتوگۆدا دەبین. بۆ ڕیزەکانی خۆمان ڕایاندەکێشین. ترسەنۆکەکان ناتوانن ئاڵای بیرەوەریی سەرکەوتن هەڵکەن.
سەرچاوە: CNN turk
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment