بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 20ی بەفرانباری ئەمساڵ کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی کانی خدری لە پیرانشار بێ سەروشوێن بوو، ئەو کۆڵبەر کە خاوەنی سێ منداڵ بوو سێ ڕۆژ پاش بێ سەروشوێن بوونی لە کاتێکدا ڕەقی بردبووەوە دۆزرایەوە.
هەشت ڕۆژ پاش ئەو ڕووداوە شۆڕش عومەری کۆڵبەری مەهابادی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی کانی زەرد گیانی لە دەست دا.
7ی ڕێبەندان دوو هاونیشتمانی خەڵکی گوندی ئاوەکی مارمیشۆ بە ناوەکانی جەدیح و سەبری وەلی نژاد لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کە لە رۆژی شەممەوە بەهۆی بارینی بەفر لە ناوچە کوێستانییەکانی مارمیشۆی تەرگەوەڕ بێ سەروشوێن بوون، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
جەلال مەحموود زادە نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمان لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە هەر کۆڵبەرێک لە مانگێکدا 3 جار دەتوانێت لە ڕێگا فەرمییەکانەوە تێپەڕێت و داهاتەکەی 300 هەزار تمەنە، بەو بۆنەوە کۆڵبەرەکان لە ڕێگا نافەرمییەکانەوە بۆ داهاتی زیاتر تێدەپەڕن کە ئەوەش دەبێتە هۆی تووش بوونیان بە ڕووداوە سروشتیەکانەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment