بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری مەخموور-گوێڕی هێزەکانی پێشمەرگە لە گفتوگۆیێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمزی بەریتانی باسی لەوەکردووە، کە گرووپی چەکداری داعش هێشتاش مەترسییێکی جیددیە بۆسەر عێراق و تەواوی جیهان.
سیروان بارزانی باسی لەوەش کردووە، لەدوای تێکشکانی هێزەکانیان، لە ئێستادا و بە سوودوەرگرتن لە بارودۆخی تەندروستی و سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گرووپی چەکداری داعش سەرقاڵی رێکخستنەوەی ریزەکانیانن بەشێوەیێکی خێرا.
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، ژمارەی چەکدارانی داعش بە ١٠ هەزار چەکدار خەمڵێندراوە، لەکاتێکدا بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەمرکا، ژمارەی چەکدارانی ئەو گرووپە چەکدارییە بە ١٤ تا ١٦ هەزار چەکدار لە عێراق و سووریا دەخەمڵێنن.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment