هیچ وڵاتێک بۆی نییە وانە فێری ئێمە بکات/ ئێمە فەرانسا نیین کە ئەلجەزایرمان داگیر کردبێت

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی توندی هەمبەر وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونەوە پیشان دا وتی: ئێمە فەرانسا نیین کە ئەلجەزایر داگیر بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە وتەکانی ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونەوە ڕایگەیاند: فەرانسا یا وڵاتانی دیکە بۆیان نییە وانە فێری ئێمە بکەن، ئەورووپییەکان دووڕوون. کاتێک لە ڕووبەڕووت دادەنیشن دەڵێن حەقتان بە دەستە بەڵام لە پشتی سەرەوە قسەیێکی دیکە دەکەن، ئێمە فەرانسا نیین کە ئەلجەزایر داگیر بکەین. ئەو وتەیە سووکایەتی کردن بە تورکیایە. سیاسەتی ئێمە داگیرکەرانە نییە، ئێمە ڕێز لە سەروەریی خاکی سووریا دەگرین.

سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11155

Your Comment

You are replying to: .
captcha