٢ تایبه‌تمه‌ندیی نوێی گووگڵ کرۆم بزانه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای گووگڵی ئه‌مریکی ئاشکرای کردوووه‌ که ‌دوو تایبه‌تمه‌ندیی نوێ و سه‌ره‌کیی زیاد کردووه‌ له‌ نوێکارییێکی سیستمه‌که‌یدا له ‌گووگڵ کرۆمدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی تایبه‌تمه‌ندیی یه‌که‌م نمایش کردنی گرته‌ی سێ دووری 3Dیه‌ که ‌به‌ کار دێت له ‌بواری جیھانی ئه‌ندێشه‌ییدا.

تایبه‌تمه‌ندیی دووهه‌‌میش توانای بێده‌نگ کردن و ڕێگری کردنه‌ له‌ ھه‌ر وێبسایتێکی بێزارکه‌ر ئه‌مه‌ش زۆر به ‌ئاسانی ده‌کرێت و ته‌نیا به ‌کردنه‌وه‌ی به‌دی دێت.

ئه‌مانه‌ش له‌ سیستمه‌کانی ویندۆز و ماک و لینکس و کرۆم ٦٤ به‌رده‌ست ده‌بێت.

بۆ ئه‌کتیڤ کردنی ده‌بێ بچیته‌ لای چه‌پی وێبگه‌ڕه‌که‌ی گووگڵ کرۆم و ئایکۆنه‌ تایبه‌ته‌که‌ی ده‌ستکاریی بکه‌یت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11153

Your Comment

You are replying to: .
captcha