ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شانه‌ی نووستووی داعش و نوسره‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر عه‌فرین

به‌شی سووریا- نووری مه‌حموود له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شانه‌ی نووستووی داعش و نوسره‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG له‌ لێدوانێکدا تیشکی خستۆته‌سه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان بۆ خۆی پڕۆژه‌که‌ی داعش جێبه‌جێ ده‌کات. تورکیا به‌ فه‌رمانده‌ییی ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌وه‌ له‌ سووریا وای کاری کردوووه‌. ئه‌ردۆغان پلان و به‌رنامه‌ی هه‌مووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکراشی کرد: هه‌موو جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئێستاش بێده‌نگن له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین. ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌و هێرشه‌دا چه‌کی ناتۆ به‌کار ده‌هێنێت. ئێستا ئه‌ندامی داعش و نوسره‌ له‌ ڕیزی هێزه‌کانی سوپای تورکیادا شه‌ڕی ئێمه‌ ده‌که‌ن و به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هیچ کاردانه‌وه‌ نییه‌. ئه‌ردۆغان هه‌موو جیهان به‌ره‌و موسیبه‌تێکی گه‌وره‌ ده‌بات.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11152

Your Comment

You are replying to: .
captcha