به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووره‌ددین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند: سوپای ئازاد شان به شانی سوپای تورکیا خه‌ریکی شه‌ڕن. ئه‌وه‌ی سوپای ئازاد له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هاوشان بزانێت له که‌مترین حاڵه‌تدا له جههالهتدایه. خوێندنه‌وه‌یێکی وا بۆ سوپای ئازادی سووریا سووکایه‌تی کردنه به هێزی چه‌کداری تورکیا. ئه‌وانه‌ی ناتوانن په‌که‌که و یه‌په‌گه به تیرۆریست بزانن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێگای سوپای ئازاده‌وه هێزی چه‌کداری تورکیا سووک بکه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی کوژراوانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون کرد و وتی: تا ڕۆژی 12هه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه 29 هێزی ئه‌وان کوژراون که 5یان سه‌ربازی سوپای تورکیا و 24یان ئه‌ندامی سوپای ئازاد بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment