به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆزتورک یێڵماز جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا دیسانه‌وه ڕه‌خنه له سوپای ئازادی سووریا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌و سوپایه به نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه و ئه‌مریکییه‌کانیش پاڵپشتیی ئه‌و سوپایه ده‌که‌ن. هه‌روه‌هاش ئه‌و سوپایه که‌ین و به‌ینی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و سعوودییه‌ش هه‌یه و نازانم ئێوه چۆن ده‌توانن متمانه به‌و سوپایه بکه‌ن. ئه‌م وتانه‌ی به‌نده له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. باش بیکه‌نه مێشکتانه‌وه. سه‌ره‌نجی سوپای ئازادی سووریا بده‌ن دوا ڕۆژ لێتان دهقۆمێنێت. ئه‌مه هۆشدارێکی جیدییه. ئه‌وان ده‌بنه به‌ڵای گیانی تورکیا. گرووپی جه‌هادیی ڕادیکاڵ سیسته‌م و به‌رنامه‌یان ئاوایه هه‌ر لایه‌نێک پاره‌ی زیاتریان بۆ سه‌رف بکات خزمه‌تی ده‌که‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کردوووه: که‌س له‌م گرووپه ڕادیکاڵ و شه‌ڕخوازانه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی نه‌کات. ئه‌و گرووپانه دوژمنی هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌که‌ن به کورد و تورک و عه‌ره‌ب و ئێزدی و ئه‌رمه‌نییه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment