کوردی سووریا هیوای به‌ پاڵپشتیی ئه‌مریکا نه‌ماوه‌

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی سه‌ربازیی کوردی سووریا ده‌ڵێت ئه‌مریکا پێیانی وتوووه‌ له‌ پرسی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین چاوه‌ڕوانی یارمه‌تیی ئه‌مریکا نه‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسه‌ کورده‌کانی سووریا بڕوایان وایه‌ چوونکه‌ کورد له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا دژ به‌ داعش یارمه‌تیی هاوپه‌یمانانی داوه‌ ده‌بێت ئه‌وانیش له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین پاڵپشتی کورد بن.

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیی سووریا لقی سیاسیی هێزی دیموکراتیکی سووریا به‌ ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌نی به‌ریتانیای وتوووه‌: بێده‌نگ بوونی ئه‌ندامانی ناتۆ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا که‌ ئه‌ندامێکی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ده‌ستڕێژ له‌ خه‌ڵکی سڤیل ده‌کات قبووڵ‌کراو نییه‌. ئه‌وان به‌ هه‌ڵه‌یێکی خراپدا چوون. ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ده‌بێت له‌ بیری نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و هێزی سووریای دیموکراتیک نه‌بوایه‌ن داعش به‌و ئاسانییه‌ له‌ سووریا و ناوچه‌که‌ بێ‌هێز نه‌ده‌کرا.

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌رپرسێکی خۆجێییی کوردی سووریا به‌ ڕۆژنامه‌که‌ی وتوووه‌: به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌ YPGیان ڕاگه‌یاندوووه‌ له‌ پرسی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین به‌ ته‌مای یارمه‌تیی ئه‌مریکا نه‌بن.

ناوبراو زیادی کرد: کورده‌کان هاوپه‌یمانێکی ستراتێژیی ئه‌مریکا بوون به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا خۆیان سنووردار کردوووه‌. ئه‌مریکییه‌کان به‌ کورد ده‌ڵێن ئه‌و چه‌کانه‌ی پێمان داون به‌کاری بهێنن به‌ڵام به‌پێی ئه‌و شته‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا گوتوویه‌تی ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌م زوووانه‌ ته‌واو نابێت و ماوه‌یێکی درێژ ده‌خایێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11140

Your Comment

You are replying to: .
captcha