ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ڕێژه‌ی ده‌نگی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌ره‌س بهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی و گه‌شه‌ی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆی جیدیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ڕێژه‌ی ده‌نگی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌ره‌س بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د بازیانی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و پرسی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.

ناوبراو هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ری هه‌ره‌س هێنانی ڕێژه‌ی ده‌نگی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی نوێی عێراقدا به‌ دوور نازانێت و له‌سه‌ر گرینگایه‌تیی یه‌کڕیزیی نێو ماڵی کورد و هاندانی دانیشتوووانی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان بۆ به‌شداری کردنی کارا له‌ هه‌ڵبژاردن دووپات ده‌کاته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزبه‌ عێراقییه‌کانی جه‌ختی کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11139

Your Comment

You are replying to: .
captcha