هه‌ولێر: لەسەر شەش خاڵی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکەوتووین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەفین دزەیی لە بارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەڵێت: "بەغدا و هەولێر بە شێوەیێکی سەرەتایی لە سەر شەش خاڵ رێککەوتوون و کۆنووسی رێککەوتنەکانیش لە نێوان هەر دوو لا واژۆ کراوە".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: دوای سەردانی سەرۆک‌وەزیرانی کوردستان بۆ بەغدا ئاستەنگەکان لە نێوان هەر دوو لا نەماون و هەر کاتێک پێویست بکات شاندی کوردستان دەچێتە بەغدا.

سەفین دزەیی سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان راگەیاند: بەم نزیکانە کۆمیسیۆن و پەرلەمان و حکوومەت لە بارەی ڕۆژی هەڵبژاردن کۆ دەبنەوە.

گوتەبێژی حکوومەت لە بارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا ڕای‌گەیاند: ڕەنگە سەردانەکەی سەرۆک‌وەزیران لەم مانگە ئەنجام بدرێت.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای‌گەیاند: حکوومەتی عێراق هیچ ڕوون کردنەوەیێکی نەداوەتە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوانە کردنی پارە لە بەغداوە، بەڵام پشتڕاستی کردەوە پارەکە ڕەوانەی لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر کراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11136

Your Comment

You are replying to: .
captcha