کوردپرێس: قه‌یرانی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان پاش به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی سێپتێمبێر و پاشان ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر وای کرد ئه‌و پڕۆژه سه‌ربه‌خۆیییه‌ی سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بیریان لێ ده‌کرده‌وه نه‌زۆک ببێت به‌ڵام هه‌لومه‌رجی نوێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌باره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ له هه‌رێمی کوردستان ڕه‌خسا هه‌ڵبه‌ت جه‌ساره‌تی زیاتریشیان پێدرا تاوه‌کوو ئه‌و شته‌ی بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له مێشکیاندا بیری لێ ده‌که‌نه‌وه به ئاشکرا بیهێننه سه‌ر زار و به‌رنامه‌ی بۆ دابڕێژن و هاوپه‌یمانێتی بۆ پێک بهێنن. یه‌ک له‌و به‌ره سیاسییانه "هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری"ه. ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه به لیدرێکی شکست خواردووی چاکه‌خوازی یه‌کێتیی نیشتمانی سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌گه‌رچی پێشینه‌یێکی دوور و درێژی له ساحه‌ی سیاسی و به تایبه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت عێراقدا هه‌یه به‌ڵام که‌وتۆته ڕیزی ئه‌و سیاسه‌توانه گه‌نجانه‌وه که بێگومان ده‌ورێکی گه‌وره ده‌بینن له هاوکێشه و ئاڵوگۆڕی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا. ناوبراویش وه‌کوو نه‌وشیروان مسته‌فا پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی چاکسازی له یه‌کێتیی نیشتمانی بێهیوا بوو له‌و حیزبه جیا بوویه‌وه و پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک پێشبینی -که وای بۆ ده‌چوون پاش نه‌وشیروان مسته‌فا ببێته سه‌رکرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان- خۆی ده‌ستی دایه پێکهێنانی هاوپهیمانییێکی نوێی سیاسی و ئیراده‌ی خۆی کۆ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا به ده‌سته‌وه بگرێت که ئێستا به ده‌ست ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنێت و به‌ستێنه‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ گۆڕانکاری و ڕووداوی چاره‌نووسساز. بێگومان ده‌ورگێڕی نوێیش له‌و ئاڵوگۆڕه‌دا شوێنه‌وار و ده‌وری تایبه‌تیان ده‌بێت. هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به مه‌به‌ستی ناساندنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ ئامانج و پلانی ئه‌و هاوپه‌یمانه نوێیه‌ی هه‌رێمی کوردستان دیمانه‌یێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ ڕێبوار که‌ریم وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانییه‌که ئه‌نجام داوه که لێره ده‌یخوێننه‌وه:
کوردپرێس: پێویستیی پێکهێنانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له قۆناغی ئێستادا چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: له ڕاستیدا کۆمه‌ڵگای کوردستان و تا ڕاده‌یێکی به‌رچاو عێراقیش له فه‌راغێکی حه‌قیقیدا ئه‌ژی له دوو ڕوووه‌وه؛ ڕوویێکیان پێوه‌ندیی به نه‌بوونی ڕۆح و جه‌وهه‌ری دیموکراسییه که بریتییه له ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات، سه‌روه‌ریی یاسا، پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، پاراستنی میدیای ئازاد و... ئه‌مانه له کوردستاندا نیین. له ڕووی فورمیشهوه ژماره‌یێکی به‌رچاو میدیای حیزبیمان هه‌یه به‌ڵام له ڕووی جه‌وهه‌ره‌وه دیموکراسیمان نییه. له کوردستان دادپه‌روه‌ری بوونی نییه به‌و پێیه‌ی که سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته له بری ئه‌وه‌ی بڕواته‌وه بۆ خه‌ڵک ده‌ڕوات بۆ گرووپگه‌ل و که‌سایه‌تییه‌کان. ده‌جێت بۆ هه‌ندێک ده‌سته و تاقمی بچووک. ئه‌مه پێویستی به وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌م فه‌راغه ده‌رباز بکرێت بۆ قۆناغێکی داهاتوو. ئێمه له‌پێناو ئه‌و دوو ئامانجه سه‌ره‌کییه دروست بووین و هه‌موو هه‌وڵێکیشمان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌و دوو ئامانجه ده‌بێت.
کوردپرێس: به سه‌ره‌نجدان له‌وه‌ی که ماوه‌ی 26 ساڵی ڕابردوو ئه‌و بارودۆخه‌ی که جه‌نابیشتان ئاماژه‌تان پێدا واتا ئاڵوگۆڕ نه‌کرانی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی دیموکراسی بینراوه و هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش له ده‌ستی پارتی و یه‌کێتیدان ئێوه چۆن ده‌توانن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆڕن؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه پێش هه‌موو شتێک بڕوامان به خه‌باتی په‌رله‌مانی و مه‌ده‌نی هه‌یه. پێمان وایه ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام بێت و ئه‌وه ڕێگه‌چاره‌یه. له ئێستادا به گشتی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و کارانه‌مان دوو ڕێگا ده‌گرینه‌به‌ر؛ یه‌که‌م کاری پێکه‌وه‌یی. ئێمه پێمان وایه باشتر بوونی کوردستان به یه‌ک لایه‌نی دیاریکراو نابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه ئێمه‌ش بین. کاری چاک کردنی کوردستان له ئه‌ستۆی هه‌موانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاکه‌خوازان هه‌میشه زۆرن و له هه‌موو هێزه‌کاندا زۆرینه‌ن. دووهه‌م هه‌نگاوی ئێمه بریتییه له کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و چاکه‌خوازانه له‌پێناو گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایێکی جیاواز له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه که‌واته یه‌که‌م کار و میکانیزمی ئێمه بریتییه له کاری پێکه‌وه‌یی. میکانیزمی دووهه‌م بریتییه له حیساب کردن و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو هاوکێشه‌کان نه‌ک ته‌نها به ته‌نها یه‌ک هاوکێشه بۆ نموونه پێمان وایه ده‌بێت له هه‌نگاونان بۆ چاره کردنی دۆخی خراپی کوردستان که حوکمڕانییێکی شکست خواردوو له پشتیدایه ده‌بێت حیساب بۆ هاوکێشه‌ی ناوخۆیی، هاوکێشه‌ی ئیقلیمی، هاوکێشه‌ی عێراقی و هاوکێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ین واتا هه‌موو هاوکێشه‌کان وا پێ بکه‌ین که له خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆماندا بێت به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگیری یان لایهندارییێک بکه‌ین که به زه‌ره‌ری وڵاته‌که‌مان بێت. ئێمه پێمان وایه ئێستا له کوردستان زۆرینه‌ی خه‌ڵک بۆ یه‌که‌م جار داوا کردنی دادپه‌روه‌ری، دیموکراسی، حوکمڕانیی دروست خستوووه‌ته پێش دروشمه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانه‌وه که له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌م کوردستانه‌دا ئه‌م وڵاته تاڵان کراوه. ده‌بێت دروشمه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان هه‌ر بمێنێت. ئه‌وه له ڕاستیدا هاووڵاتییێک که دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی و سه‌رمایه‌ی دیاری ده‌وێت ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین مافی هاووڵاتییانه. دیاره ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موویه‌تی و ئێمه پێویستمان به هاوپه‌یمانی و دیموکراسییه.
کوردپرێس: جه‌نابتان ئاماژه‌تان دا که ئێوه بڕواتان به چالاکی و خه‌باتی په‌رله‌مانی هه‌یه. چ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و چ له خولی پێشووش به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنمان بینی و چاره‌نووسی خه‌باته‌کانی ئه‌وانیشمان بینی که زیاتر له دوو ساڵ په‌رله‌مان داخرا. ئێوه چیتان به ده‌سته‌وه‌یه که هیوای ئه‌وه‌تان هه‌بێت ئه‌م سیسته‌مه گۆڕانی به سه‌ردا بێت؟ جیاوازیی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: دوو شتمان به‌ده‌سته‌وه‌یه. یهکیانمان باس کرد که کاری پێکه‌وه‌یییه. ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووین که چه‌ند کورسییێک بهێنین و بچینه په‌رله‌مان دابنیشین. ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین که له‌گه‌ڵ هاودیدهکانمان، هاوڕۆئیاکانمان و ئه‌وانه‌ی که تێڕوانینی ئێمه‌یان هه‌یه بۆ باش کردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه و له ئێمه نزیکه هه‌موو ئه‌مانه کۆ بکه‌ینه‌وه به ئاراسته‌ی دروست کردنی به‌ره‌یێک بۆ ڕزگار کردنی کوردستان. ئێمه پێمان وایه به‌و به‌ره‌یه کۆمه‌ڵگا چاک ده‌بێت.
کوردپرێس: ئێستا ئێوه له‌گه‌ڵ گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له یه‌ک به‌ره‌دان. ئایا مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌ره‌یه به‌رفراوانتر بکه‌ن یان هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سێ حیزبه‌دا ده‌مێننه‌وه؟
ڕێبوار که‌ریم: تێڕوانینی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌ره‌یه چاکه‌خواز ده‌بێت ده‌رگاکه‌ی له‌سه‌ر بشکێت و به‌رده‌وام بۆ هه‌موو چاکه‌خوازان کراوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ورێکی ڕاسته‌قینه له نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ببینێت.
کوردپرێس: ئێوه وه‌کوو یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه و ئامانجه‌کانتان بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵکی کوردستان وه‌فدێکتان پێکهێنا و سه‌ردانی بهغداتان کرد ئه‌مه چه‌ند ڕه‌خنه‌یێکی به دوای خۆیدا هێنا که ده‌بوو ئه‌م وه‌فده هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه یان وایه ئێوه کاری حکوومه‌تتان کردوووه. کارێکتان کردوووه که ده‌بوو حکوومه‌ت بیکات وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م ڕه‌خنانه چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئه‌و وه‌فده‌ی ناردمان بۆ به‌غدا وه‌فدی دانووستانکار نه‌بوو. وه‌فدی گه‌یاندنی داخوازی خه‌ڵک بوو. 4 داخوازیمان به ئاشکرا و شه‌فافی نووسیوه و بردوومانه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌کان موناقشه‌مان کردوووه که بریتی بوووه له یه‌که‌م؛ کیانی ده‌ستووریی هه‌رێمی کوردستان پارێزراو بێت. دووهه‌م؛ کێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان وه‌کوو خورماتوو، که‌رکووک و سه‌رگه‌ران چاره‌سه‌ر بکرێت به زووترین کات. سێهه‌م ئه‌وه‌ی مووچه و بژێویی خه‌ڵک نه‌به‌سترێته‌وه به ململانێی نێوان دوو حیزب و دوو حکوومه‌ت و حوکمڕانیی هه‌ولێر و به‌غدا. چواره‌م ئه‌وه‌ی که گفتوگۆ ده‌بێت له نێوان دوو حکوومه‌تدا ڕوو بدات. ئێمه لایه‌نی گفتوگۆکار نابین له قۆناغی ئێستا و داهاتووشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچمان له حکوومه‌تدا نین به‌ڵام بۆ داخوازیی حیزبی و شه‌خسی نه‌چووین تا ڕه‌خنه‌مان لێ بگیردرێت به ئاشکرای داوای خۆمانمان وتوووه و چاوه‌ڕوانیشین له‌م ڕۆژانه‌یه‌دا نه‌تیجه‌ی هه‌بێت. به خۆشحاڵییه‌وه به‌غداش گوێ له ئێمه زیاتر ده‌گرێت. ئه‌وه‌تا حکوومه‌ت که پێی وایه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی ده‌کات به‌غدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ناکات. خۆ ناکرێت ئه‌و خه‌ڵکه به برسی بمێنێته‌وه. ئه‌ی ئه‌م هێزه سیاسییانه نابێت ده‌ور ببینن و به به‌غدا بڵێن ئێمه ده‌نگی جه‌ماوه‌رت پێ ده‌گه‌یێنین؟ ئێمه به به‌غدا ده‌ڵێین مووچه مه‌به‌سته‌وه به موناقشه و شه‌ڕی نێوان خۆت و حکوومه‌ته‌وه بۆیه پێمان وایه زۆر زه‌رووره‌تێکی گرینگه له‌م قۆناغه‌دا و کارێکی زۆر باشمان کردوووه.
کوردپرێس: ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه دا که ده‌رگاکانی به‌غدا به ڕووی حکوومه‌تی هه‌رێمدا داخراوه هه‌رچه‌ند که وه‌فدێکی حکوومه‌تی فیدڕاڵ سه‌ردانی هه‌ولێری کرد. با ئاوا بیڵێم ئێوه که ده‌تانه‌وێت بچنه نێو ده‌سه‌ڵات ڕوانگه و به‌رنامه‌ی کاریتان بۆ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چییه و ڕه‌خنه‌تان له پێوه‌ندییه‌کانی پێشووتر چییه که ئه‌مه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئه‌م بابه‌ته دوو لایه‌نی هه‌یه یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان وایه پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌ستووری دیاریی کردوووه. ده‌بێت به‌پێی ده‌ستووری عێراق هه‌موو مافه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکرێت ئه‌گه‌ر ڕێز بۆ ده‌ستووری عێراق قائیل بین. دووهه‌م ئێمه پێمان وایه ناکرێت نه له به‌غداوه به دروشمی موحاربه‌ی کورد خۆیان بکه‌نه پاڵه‌وان نه له کوردستان به دروشمی نه‌ته‌وه‌یی تاوانێک ڕوو بدات هه‌روه‌ها که تا ئێستا ڕووی داوه. ئێمه پێمان وایه ده‌بێت پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ستووری بن. هه‌رێمێکی ده‌ستووری و فیدڕاڵی له عێراقێکی فیدڕاڵی‌دا هه‌موو مووچه و مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
کوردپرێس: واتا لیسته‌که‌ی ئێوه پڕۆژهیێکتان بۆ سه‌ربه‌خۆییی کوردستان نییه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه خوازیاری سهربهخۆییین به‌ڵام پێمان وایه سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت به گفتوگۆ بێت. هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت به گفتوگۆ و تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بێت. ئێستا مانه‌وه بێت یان سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به لێکتێگه‌یشتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا پێش هه‌موو شوێنێکی‌تر.
کوردپرێس: که‌وایه ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی 25ی سێپتێمبێر به‌ڕێوه‌چوو به بڕیارێکی هه‌ڵه ده‌زانن له‌و قۆناغه‌دا؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه پێمان وایه بڕیاره‌که‌مان دروست نه‌بوو واتا شی نهکرابوووهوه. گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه بوو که کۆده‌نگیی کوردستانی له‌سه‌ر نه‌بوو. ده‌بوایه وردتر و باشتر ئه‌م کاره بکرایه و به‌پێی تێڕوانینه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌غدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بکرایه نه‌ک ئه‌وه‌ی بکرایه‌ته په‌رده‌یێک بۆ پۆشینی شکست و گه‌نده‌ڵی له کوردستان.
کوردپرێس: له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بینیمان پێشبینیتان بۆ داهاتووی هاوسه‌نگیی هێز له هه‌رێمی کوردستان چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: پێمان وایه خه‌ڵک به ته‌واوی بێزار بوووه و چیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی قبووڵ نییه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی دوو گرووپی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه که به هیچ شێوازێک ته‌عبیر له ڕای جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی خۆیشیان ناکات و هه‌موو جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی حیزبه‌کانیش له‌م دۆخه‌ی ئێستا بێزار بوون. ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا به یه‌کسانی دابه‌ش بوووه بریتی بوووه له زوڵم. زوڵم ده‌بێت کۆتاییی پێ بێت. خه‌ڵک ئێستا له مه‌رحه‌له‌ی کۆتایی هێنانه به زوڵم. ژیانی هاووڵاتییان و پێش هه‌موویان ژیانی پێشمه‌رگه له مه‌ترسیی جیدیدایه هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ ئه‌م دۆخه کۆتاییی پێ بێت ئه‌وه‌ش به خه‌باتێکی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی و به هاوکاریی هه‌موو ئه‌و چاکه‌خوازانه‌ی که پێمان وایه ئه‌م جاره ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بۆیان چاک نه‌کردن توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت وه‌ڵامده‌ر بن.
کوردپرێس: پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن که پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان خۆتان له ده‌سه‌ڵاتدا ببیننه‌وه له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه پێمان وایه ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو به ده‌ست چاکه‌خوازانه‌وه ده‌بێت و هه‌نگاوه‌کانیشمان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه. ئێمه و هاوڕۆئیاکانمان له هێز و که‌سایه‌تیی سه‌ربه‌خۆ و خه‌ڵکیتر هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین له قۆناغی داهاتوودا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته بگرینه ده‌ست و خه‌ڵک ده‌توانێت تاقیمان بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر له چوار ساڵدا به کردار بۆمان نه‌سه‌لماندن که ئه‌م وڵاته ده‌کرێت زۆر زۆر باشتر بێت ئه‌و کاته ده‌توانن هه‌موو جۆره موحاسیبهیێکمان به‌رانبه‌ر بکه‌ن. ئێمه هیچیشمان به‌ده‌سته‌وه نییه به زۆری بمێنینه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات جگه له ده‌نگی خه‌ڵک.
کوردپرێس: پێوه‌ندییه‌کانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه چۆن ده‌بینن؟ بۆچوونی ئێوه بۆ چۆنێتی و ماهییه‌تی ئه‌م پێوه‌ندییانه چییه؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه پێمان وایه پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دیکه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام ببێت به بێ ئه‌وه‌ی بریتی بێت له پێوه‌ندیی نێوان دوو جۆره گرووپی نهوتدۆش. واتا پێوه‌ندییه‌که به‌و جۆره بێت که خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ر دوو به‌ره بکات که به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان هه‌ردوو لاشمان زۆره. ئێمه ده‌توانین خاڵی هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه. ئێمه هیچ پێویستمان به‌وه نییه به‌ره‌یێک بگرین و ده‌ست بکه‌ین به دژایه‌تی کردنی بهرهیێکیتر.
کوردپرێس: دوای 16ی ئه‌کته‌وبر که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان که له ماده‌ی 140دا ئاماژه‌یان پێ دراوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چوونه ده‌ره‌وه به‌رنامه‌ی ئێوه بۆ ئه‌و ناوچانه هه‌یه؟
ڕێبوار که‌ریم: به‌رنامه‌ی ئێمه داوا کردنی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه به مه‌رجێک که عه‌داله‌ت له‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌موو پێکهاته‌کان به‌رقه‌رار بێت و هیچ پێکهاته‌یێک زوڵمی لێ نه‌کرێت و نه‌سڕدرێته‌وه و هه‌مووی به‌پێی ده‌ستووری عێراق و ماده‌ی 140 مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.
کوردپرێس: له 31ی دیسێمبێری 2007وه واده‌ی ماده‌ی 140 به سه‌ر چوووه و تا ئێستاش دیکه‌ی لایه‌نه‌کان که ئێوه ده‌تانه‌وێت له ده‌سه‌ڵات جێگه‌یان بگرنه‌وه به پارتی و یه‌کێتییه‌وه داوای جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ماده‌یه ده‌که‌ن. ئایا پێتان وایه بۆ ئێوه جێبه‌جێ بکرێت؟
ڕێبوار که‌ریم: ئێمه پێمان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مهقبوولییهتێکی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه و عه‌قڵییه‌تی ئێمه عه‌قڵییه‌تێکه که له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی بنیات نراوه بڕوامان وایه هه‌موان هاوکارمان ده‌بن بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و پێشتریش به‌شێک له هێزه‌کانی حوکمڕانی کوردستانی عێراق خۆیان هه‌ر دوو لا ڕێگر بوون له جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ماده‌یه. ئه‌م جاره ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو لا موته‌فیق بن له جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی پێم وایه به ئاسانی ده‌توانین جێبه‌جێ بکه‌ین. ئه‌مه ماده‌یێکی ده‌ستوورییه و ده‌کرێت پێکه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی عێراق بڕیار بده‌ین له‌سه‌ر شێوه‌ی جێبه‌جێ کردنه‌که‌ی. پێم وایه ئه‌وه‌ش کارێکی قورس نییه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێت.
کوردپرێس: له کۆتاییدا هه‌ر شتێک به پێویستی ده‌زانن ئاماژه‌ی پێ بکه‌ن.
ڕێبوار که‌ریم: حه‌ز ده‌که‌م ئێوه و هه‌موو میدیاکارانیش جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه که ئێمه بۆ سڕینه‌وه‌ی که‌س نه‌هاتووین به‌ڵکوو بۆ کاری پێکه‌وه‌یی هاتووین. خه‌ڵکی چاکه‌خواز و ماڵ‌وێران زۆره له‌م وڵاته‌دا. خه‌ڵکانێکی زۆر باوه‌ڕیان به باش کردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هه‌یه. به بێ ئاوڕدانه‌وه له به‌گراوندی سیاسی، ئایدیۆلۆژی ئایینی و حیزبی ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرینگه له یه‌ک به‌ره‌دا کۆ بینه‌وه بۆ ڕزگار کردنی ئه‌م وڵاته. به هیوام بیشتوانین ئه‌وه بکه‌ین چوونکه نییه‌تمان بۆ ئه‌مه هێناوه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment