ئاڵا تاڵه‌بانی: بایكۆتی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ڕاكردنه‌ له‌ ڕاستییه‌كان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی 31ی جانیڤێریی 2018، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ده‌ست‌پێكرد و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018 به‌شداره‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، هاوكات فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بڕیاریان دا به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ نه‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبووک نوسیویه‌تی: "دور له ‌چه‌واشه‌كاری با به ‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ به‌دیهینانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به ‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی بودجه‌ بۆ ساڵی 2018 به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران ئاماده‌یه‌ له‌ سه‌ر پرسی تاوتوێ كردنی بودجه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بڕیاری بایكۆتیان داوه‌ و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن ئه‌مه‌ له ‌كاتیك دایه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كورده‌كان ناویان تۆمار كردبوو به ‌مه‌به‌ستی پرسیار كردن و گه‌یاندنی داواكاری و ڕه‌خنه‌كانیان له‌ سه‌رۆک‌وه‌زیران، له‌ بری وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌ خوراوه‌كانی هاووڵاتییان و چه‌سپاندنی بودجه‌ و مووچه‌ی هاووڵاتیان بایكۆتیان هه‌ڵبژارد و ئه‌مه‌ ڕاكردنه‌ له‌ ڕاستییه‌كان" .

نوسیوشیه‌تی: "ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانی پارتی به‌رده‌وامن له‌ چه‌واشه‌كاری تێكدانی ڕاستییه‌كان به‌نده‌ وه‌ک ژنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد به‌شدار ده‌بم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و به‌ شانازییه‌وه‌ دیفاع ده‌كه‌م له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایی و ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌م و من به‌ ده‌نگی هاووڵاتییان گه‌یشتوومه‌ته‌ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ركی سه‌ر شانمه‌ خزمه‌تی ده‌نگده‌رانم بكه‌م به‌ هه‌ڵوێست بم به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتییان" .

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11133

Your Comment

You are replying to: .
captcha