کوردپرێس، بەپێی ئاژانسى ئانادۆڵۆ فەرمیی تورکیا، یڵدرم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەی لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا سەبارەت بە لێدوانێکی ئیمانوێل ماکرۆن لە بارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونەوە کە ڕایگەیاندبوو ''هیوادارین لە سەر بنەمای داگیرکاریی نەبێت''، ئاماژەی بەوە کرد عەفرین کێشەی ئاسایشی تورکیایە.
ناوبراو وتیشى: ''ئەگەر فەڕەنسا بەو شێوەیە لە بابەتەکە بڕوانێت، ئەوا پێویستە چالاکییەکانی ئەوانیش لە سووریا لە هەمان چوارچێوەدا هەڵبسەنگێنرێت''.
یڵدرم جەختی لەوە کردەوە: تورکیا بە هیچ شێوەیێک بە "لۆجیکی داگیرکاریی هەنگاو ناهاوێژێت" ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تاکوو ئامانجەکانی دێنە دی.
لهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری داوهته تورکیا لەو ئۆپراسیۆنەی کە دژی شەڕڤانان لە سووریا (عەفرین) دەستیپێکردوووە و رایگەیاند: ئۆپراسیۆنەکە نابێت ببێتە بیانو بۆ داگیرکردنی وڵاتەکە، دەبێت ئەنقەرە لە کردەوە سەربازییەکانیدا هەماهەنگ بێت لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا.
ههروهها ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لو فیگارۆ ئاماژەى بەوەش کردبوو "ئەگەر ئەم ئۆپراسیۆنە سەربکێشێت بۆ شەڕێکی بەدەر لە هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر سنووری تورکیا و ببێتە ئۆپراسیۆنێکی داگیرکاری، ئەوە دەبێتە کێشەیێکی ڕاستەقینە بۆ ئێمە".
ئەو ئۆپەراسیۆنە کە کردنەوەى بەرەیێکى دیکە بوو لە شەڕى ناوخۆى سووریا کە حەوت ساڵە بەردەوامە، پەیوەندییەکانى تورکیاى لەگەڵ بەشێک لە وڵاتان ئاڵۆز کردوووە، بەتایبەتى لەگەڵ واشنتۆن کە یەپەگە هاوپەیمانیێتى لە شەڕى دژى داعشدا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لەوە کرد هۆکارێکی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هێنانە بەو ستەمەی لە لایەن ڕێخکراوە تیرۆریستییەکانەوە لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکرێت و رایگەیاند: ''ئەگەر لە سووریا سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە داعش ئەنجام بدرێت، ئەوا ئێمە لە عەفرین ئۆپەراسیۆنێک دژ بە داعش، پەکەکە و پەیەدە/یەپەگە ئەنجام دەدەین. ئەگەر فەڕەنسا بەو شێوەیە لە بابەتەکە بڕوانێت، ئەوا پێویستە چالاکییەکانی ئەوانیش لە سووریا لە هەمان چوارچێوەدا هەڵبسەنگێنرێت''.
بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، جەختی لەوە کردەوە ئەگەر بێت و تەماشای پێکهاتەی دیمۆگرافی منبج بکەین، ئەوە دەبینرێت کە لەسەدا ٩٥ی لە دانیشتوانی عەرەب پێکدێن و رایگەیاند: ''رێکخراوێکی تیرۆریستی کە هێندەی چنگێک دەبن، ژیانیان لەوان کردۆتە ژەهر. پێویستە ئەمریکا لێرەدا هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی ڕابگەیێنێت کە ئایا پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی دەکات کە ستەم لە دانیشتوانی ئەوێ دەکەن، یاخود ڕۆڵ لەوەدا دەبینێت کە دانیشتوانی ناوچەکە لەم ڕێکخراوە تیرۆریستییانە ڕزگاریان بێت، با ئەمریکا لەو باریەوە بڕیار بدات. تورکیا هەر ئۆپەراسیۆنێکی پێویست لە دژی هەموو جۆرە فشارێکی تیرۆر و هەڕەشەیێکی تیرۆر بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی ئەنجام دەدات. بۆ ئەم کارەش مۆڵەت وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە نابێتە جێگەی باس. ئەم چالاکییانە لە بنەڕەتدا لە ڕووی ئەوەی کە رێگە بە درووست کردنی ڕێرەوێكی تیرۆر لە دەوری سنوورەکانمان لە سووریا و لە عێراق نەدەین کە سنوورمان هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە، دەکرێت درێژەیان هەبێت. تێگەیشتن لەمەش بەسوود دەبێت''.
ههروهها بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە باسی لەو دەنگۆیانە کرد لە سەر هێرشی مووشەکەکان لە سەر سنووری تورکیا کە گوایا لە ناوخۆی سنووری تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، گوتی: "لە نێو تورکیادا، هێرشی مووشەک بۆ سەر هاووڵاتییان لە تورکیا، زیان بە عەقڵ و بیرکردنەوەی وڕێنەی شێتەکانە. تەنانەت بۆقەکانیش بەمە پێ دەکەنن. شتی وا نییە. تورکیا لە ناوخۆی سنوورەکانیدا لەسەدا سەد ئاسایشی خەڵکەکەی هەیە. هەرگیز رێگەش بە چالاکی تیرۆر نادەین. ئەمە جگە لە هەڵمەتی پشتگیری رێکخراوی تیرۆریستی لایەنی چواردەور هیچی تر نییە. بۆ ئەوەی بزانین ئەمانە لە کوێوە دێن پێویست بە سحر ناکات. چاودێری و پێوانەی ئەمانە دەکرێت و هەر کاتێک مووشەکەکان دێن، وەڵام دەدرێنەوە یەکسەر. بێدەنگ دەکرێن، بەڵام سێ ساڵە لە هەموو شوێنێکی زەویوزارەکاندا لە هەموو لایێکەوە، بە داخەوە ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە سەنگەریان لێداوە، هەموو لایێکیان بە تەقەمەنی داپۆشیوە. تونێلی گەورە گەورە و دیواری ئەستووریان لێداوە. بۆیە کاتێک هێزە ئەمنیەکانمان دەچنە ئەم ناوچانەوە ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ دیاری کردنیان".
بینالی یڵدرم لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون و ئامانجەکەی ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تاکوو ئامانجەکانی دێنە دی.
بینالی یڵدرم لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر ئیدلب، گوتی: "ئەو ڕووداوەی ئیدلب دەریخست کە تورکیا بە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە چەندە کاری ڕاستی کردوووە. واتە تیرۆر لە هەر شوێنێکەوە بێت، دەبێت وەڵامی بدرێتەوە. ئەو چالاکییانەی لەوێش دەیکەین هەر ئەمەیە. ئامانج کەم کردنەوەی کێشەکانە لە ئیدلب و لابردنی چالاکیی تیرۆریستانە بۆ نزمترین ئاست".
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment