نابێت توركیا لێدان له‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد بكاته‌ پاساو بۆ داگیركردنی‌ سووریا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکانی فه‌ڕه‌نسا و تورکیا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان گرت و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا هۆشداری‌ دایه‌ توركیا له ‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ داگیركردنی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: نابێت ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ توركیا له‌ دژی‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد له‌ باكووری‌ سووریا ببێته‌ پاساو بۆ داگیركردنی‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیمانوێل ماكرۆن ڕۆژی چوارشەممە لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی "لۆ فیگارۆ"ی فەرەنسی ڕای‌گەیاندوووە كە نابێت توركیا بە بیانووی پاراستنی سنوورەكانی هەوڵی داگیركاری لە سووریا، بەتایبەتی لە عفرین بدات.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ قسه‌كانیدا سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ده‌مانه‌وێـت ئه‌نقه‌ره‌ جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی‌.

سەرۆكی فەرەنسا ڕاشی‌گەیاندوووە: توركیا مافی خۆیەتی سنوورەكانی لە مەترسییەكان بپارێزێت، بەڵام نابێت هێرشەكانی بۆ سەر عفرین كەسانی مەدەنی بكاتە ئامانج ‌و خەڵكی ئاوارەی وڵاتانی تر بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە سوپای توركیا لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین كردوووە و ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامە كە ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتی بەدواوە هاتوووە.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ فەرەنسا یەكەم وڵات بوو كە نیگەرانی خۆی لە هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر عفرین ڕاگەیاند: بۆ ئەوەش داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News ID 11131

Your Comment

You are replying to: .
captcha