به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه (31ی جانیڤێری) بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له میانی لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: وه‌ک بڕیاری لێ دراوه کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتیی نیشتمانی ده‌به‌سرێت که پێویسته به زووترین کات واده‌ی کۆنگره‌که یه‌کلا بکرێته‌وه.
ئه‌ندامه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی داوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌که‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: "پێویسته سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی کۆ ببێته‌وه و ڕۆژێک بۆ به‌ستنی کۆنگره دیاری بکات".
بڵێسه ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که له ناو یه‌کێتی دوو بۆچوون هه‌یه بۆ به‌ستنی کۆنگره، به‌شێک پێی وایه پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و هه‌رێم کۆنگره ببه‌سرێت و به‌شێکی‌تریش پێی وایه ئێستا کۆنگره نه‌به‌سرێت و بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان دوا بخرێت.
قسه‌کانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له کاتێکدایه سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌که چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێکی کردوووه بۆ دیاری کردنی ڕۆژی کۆنگره به‌ڵام نه‌یتوانیوه له‌و باره‌وه بگاته بڕیاری کۆتایی.
یه‌کێتیی نیشتمانی ده‌بوو له ساڵی 2013 کۆنگره‌ی چواره‌می ببه‌ستێت به‌ڵام به‌هۆی کێشه ناوخۆیییه‌کانی نه‌یتوانیوه ئه‌و کۆنگره‌یه ببه‌ستێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment