به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناسر بێهزاد ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێری ئیرنای ڕاگه‌یاند: کۆی بایه‌خی کاڵای هه‌نارده‌کراوی 10 مانگی ڕابردووی ئێران بۆ عێراق له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 2 پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه.
ناوبراو ئاماژه به پشکی ئێران له بازاڕی عێراقدا ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پشکی ئێران له بازاڕی عێراقدا 2.8 له‌سه‌دا زیادی کردوووه و زۆرترین کاڵای هه‌نارده‌کراوی ئێران بۆ عێراق تۆربیناتی هه‌ڵم، وه‌ره‌قی پلاستیک، شیرینی، ڕۆنی سووکی پیشه‌یی و ئاردی گه‌نم بوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ سه‌دا 66ی کۆی هه‌نارده کردنی ئێران بۆ پێنج وڵاتی چین، عێراق، ئیمارات، کۆریای باشوور و ئه‌فغانستانه و عێراق ئێستاش دووهه‌م مه‌نزه‌لی هه‌نارده‌کردنی نانه‌وتیی ئێرانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment