ڕووسیا هێرشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یاساكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بە گونجاو دەزانێت

بەشی سووریا- وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وێرای ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دا به‌هێرشه‌كانی توركیا له‌عه‌فرین، ئاشكراشی كرد سه‌دان هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی عه‌فرین به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ شه‌هید بوون.

ماریا زاخارۆفا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر شاری عه‌فرین ڕای­گه‌یاند، "هێرشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆپاراستنی وڵاتان له‌تیرۆر‌ و مه‌ترسی گونجاوه‌".

زاخارۆفا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماره‌كان ئاماژه‌ به ‌بوونی سه‌دان هاووڵاتی ده‌ده‌ن كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌عه‌فرین".

وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له ‌هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كه‌ بریتییه‌ له‌ "پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا".

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11127

Your Comment

You are replying to: .
captcha