به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی له‌و باره‌وه ڕای‌گه‌یاند: سێ هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌ن بۆ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه و یه‌ک له‌و هۆکارانه گۆڕان بوو له به‌ره‌ی ئێستاکه‌دا. به‌ره‌ی شۆڕش ئێستا ته‌مه‌نی 40 ساڵانه‌ی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت و ته‌شک و بیر و بڕوا و ته‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئێستا جیاوازن.
وه‌زیری ناوخۆ گۆڕینی ستایلی ژیان به هۆکاری دیکه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه ده‌زانێت و ده‌ڵێت: هه‌موو چالاکییه‌کان، داوه‌رییه‌کان و بیر و ڕاکانمان کاریگه‌ری له ستایلی ژیان وه‌رده‌گرن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی هۆکاری سێهه‌م له‌م ڕووداوانه‌دا به ته‌کنه‌لۆجیا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ئاستی ته‌کنه‌لۆجیای 50 ساڵ پێش ئێستا له چاو 100 ساڵ پێش ئێستا گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌خۆوه نه‌بینیوه به‌ڵام له 10 ساڵ له‌وه‌وپێشه‌وه به قه‌ده‌ر زیاتر له 1000 ساڵ گۆڕانمان بوووه و پێویسته خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه هه‌ماهه‌نگ بکه‌ین.
وه‌زیری ناوخۆ زیادی کرد: ستایلی ژیانی کۆن چیتر ناتوانێت وه‌ڵامده‌ری ئه‌م حکوومه‌ته‌ی ئێمه بێت که ئیدعای ده‌سه‌ڵاتیش ده‌که‌ین چوونکه هه‌موو ڕۆژێک له که‌رتی ته‌کنه‌لۆجیادا ڕاپه‌ڕینێکی نوێ ده‌بینین و چیتر پێویست به ڕاپه‌ڕینی فیزیکی نابیندرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ماوه‌یێکه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ڵمه‌تێک ده‌ستی پێکردوووه. ژنان له‌چک و سه‌رپۆش له سه‌ر لا ده‌به‌ن و وێنه‌ی بێ سه‌رپۆشی خۆیان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش وه‌کوو ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به (حجابی اجباری) ناوی لێ براوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment