په‌رله‌مان هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین ئیدانه‌ ده‌کات/ تورکیا ڕێز له‌ په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی بگرێت

به‌شی ئێران- حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی وێڕای ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین ئیدانه‌ ده‌کات ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌ش به‌ پێشێل کردنی کۆنوانسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کوتله‌ی داد له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ی به‌ هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین کرد و گوتی: ئێمه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی تورکیا ده‌که‌ین و ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ به‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی وڵاتی سووریا ده‌زانین.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا ده‌ستدڕێژیی ئاشکرا بۆ سه‌ر خاکی سووریایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌که‌.

نه‌ورۆزی تیشکی خسته‌ سه‌ر ده‌ستدڕێژیی 12 ڕۆژه‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ به‌ هیچ له‌ونێک هاوڕای ئه‌وه‌ نیین که‌ هیچ وڵاتێک له‌ خاکی سووریادا ببێت نه‌ ئه‌مریکا و نه‌ تورکیا.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کوتله‌ی دادی په‌رله‌مان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی کوردپرێسدا که‌ ده‌وری کۆماری ئیسلامی له‌م نێوانه‌دا چی ده‌بێت گوتی: سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌نگاوه‌مان مه‌حکووم کرد و ئه‌سه‌ف و داخی خۆمان له‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ی تورکیا ڕاگه‌یاند.

ناوبراو زیادی کرد: باشتر وایه‌ تورکیا هێرشی سه‌ربازیی خۆی بۆ باکووری سووریا بوه‌ستێنێت و کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ر بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11123

Your Comment

You are replying to: .
captcha